بەغداد - ا ه ع
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: بەرژەوەندی هەموو جیهان لەعێراقێكی یەكگرتوودا خۆی دەبینێتەوە.
ئەم لێدوانەی عەلاوی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە فاتیح یەڵدز باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق دێت.
لەدیدارێكدا بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ئەیاد عەلاوی كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع )كەوتووە هاتووە، هەردوولا باسی ڕەوشی ئێستای عێراق و پێشهاتە نوێكان لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆ و ئەقلیمی و دۆسەی شەڕی دژی تیرۆریان كردووە.
هەر لەو دیدارەدا باس لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن و هەوڵەكان بۆ دانوستان و وتوبێژەكانی پێكهێنانی حكومەت كراوە، بۆ دروستكردنی بەرنامەیەكی حكومەتی نیشتمانی و یەكگرتوو، ئەیاد عەلاوی ڕاشیگەیاندوە: بڕیارێكی عێراقی ڕەنگدانەوەیەكی ئیجابی دەبێت لەسەر قوناغی داهاتوو بۆ ناوخۆ و ناوچەكەش.
هاروەها وتیشی: دەستتێوەردانی ناوچەكە كاریگەرێكی زۆر سلبی لەسەر ڕەوشی عێراق هابووە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا .