بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ یەك شەممە پۆلیسی نەجەف رایگەیاند داواكراوێكیان دەستگیر كردووە كە چەندین تاوانی ئەنجامداوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند مەفەرەزەكانی نەهێشتنی تاوان لە نەجەف بەهاوكاری مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا، توانیویانە سەرۆكی باندێك دەستگیربكەن كە داواكراوبووە و چەندین تاوانی لە شاری بەغدا ئەنجامداوە. وتیشی ئەو تاوانبارە دوای بەرەنگاربوونەوەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر توانیویانە لە نەجەف دەستگیری بكەن، رونیشیكردەوە رادەستی لایەنە پەوەندیدارەكان دەكرێت بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا.