ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد: دەستگیر كردنی گروپێكی ڕاگەیاند كە بازرگانی بە پارچەی شوێنەوەرەوە دەكەن

  • 30-08-2018, 00:00
  • +A -A


    بەغداد-ا ه ع
    ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی هەواڵگیری تاوان لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە گروپێكی بازرگانیكردن بە پارچە شوێنەوەرەكان لە خۆرهەڵاتی بەغداد دەستگیر بكەن كە چوار پارچە شوێنەواری دێرینیان پێبووە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەوڵەكانی هەواڵگیری و بەدواداچونی مەیدانی ئەنجامدراوە، و گروپەكە و پارچە شوێنەوارەكانیش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكارە یاسایەكان.