ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرو لە كەركوك تەقیەوە

ئەمنی
  • 30-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: هێرشێكی تیرۆرستی بەهۆی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەكەركوك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە، عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هێرشێكی تیرۆرستیدا لەڕێی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كە تیرۆرستێكی خۆكوژی تێدابوو دەرگای چونە ناوەوەی ناوچەی عەباسی لە پارێزگای كەركوك كردە ئامانج، لە ئاكامدا كوژرانی دوو كارمەندی هێزە ئەمنیەكان و وبرینداربونی كارمەندێكی تری لێكەوتەوە.