بەغداد – ا ه ع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە هیچ پەیوەندییەكیان بە وتوێژ و گفتوگۆی سیاسیەوە نییە.
لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیاندە سەركەوتوانی هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، داواشیكرد ڕەچاو و رێز لە سەربەخۆیی ئەنجومەنی دادوەری بگرن و رای نەكێشنە نێو گفتوگۆ و وتوێژە سیاسیەكانی ئێستا و ئەوانەش كە لە داهاتوودا بەرێوەدەچن.
وتیشی ئەركی ئەنجومەنی دادوەری كۆتاییهاتووە سەبارەت بە دوا هەڵبژاردن بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بە دیاریكردنی دادوەران تا بە ئەركی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردن هەڵسن و سەرپەرشتی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بكەن.