تایبەت – ا ه ع
هاوپەیمانی محوەری نیشتمانی، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر تەوافقی لەسەرە وەك لە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
لای خۆیەوە فەلاح زێدان سەركردە لە هاوپەیمانی محوەری نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبونەوەی كوتلە و لایەنە سیاسیەكان زیاتر تەوافقی لەسەرە وەك لەئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی سائیرون و نەسڕ و حكمە و وەتەنییە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاریكردوە ئەویش دكتۆر حەیدەر عەبادییە، ئەوەش لە كاتێكدایە بەرەكەی تر كە پێكهاتوون لە فەتح و دەوڵەتی یاسا تا ئێستا هیچ كاندیدێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران نەخستۆتەڕوو.