فوئاد مەعسوم پێشوازی لە تەلال زەوبەعی دەكات

  • 29-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە تەلال زەوبەعی ئەندامی هاوپەیمانی قەراری عێراقی و تاوتوێی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتیان كرد.
    نوسینگەی ڕگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هەر دوولا تەئكیدیان لەسەر گرنگی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لەگەڵ هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە و پابەندبوون بە دەستور و پارێزگاریكردن لە پرۆسەی سیاسی و بەرەوپێشبردنی، هەر لە دیدارەكەدا تەئكید لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك كرایەوە كە لە ئاستی بەرپرسیاری و جێی خواستی هاوڵاتیان بێت.