بەغداد-ا ه ع
ئەنجومەنی نوێنەران ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دوێنی ڕۆژی سێشەممە 288 بڵاوبۆتەوە باس لە تیچووی دانشتنی دەسپێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات بۆ خولی چوارەم كەبڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێكەوتی 201893 سازبكرێت و بڕی 18بۆ 20ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ تەرخان كرابێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) وێنەیەكی دەستكەوتووە ڕایگەیاند:"لەكاتێكدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو هەواڵە سەرلەبەری ڕەتدەكاتەوە لەهەمان كاتدا تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ خولی دووەم وسێیەم خەرج نەكردووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەنجومەن هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی ئێستا خەرج نەكردووە و هیچ بڕە پارەیەكیش بۆ هیچ ئمتیازێك لە بودجەی ئەنجومەن تەرخان نەكردووە.