سەرۆك كۆمار پێشوازی لە محمەد حلبوسی دەكات

  • 29-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی پارێزگاری ئەنبار وشاندی یاوەری كرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لە دیدارێكدا هەردوولا باسی دوا پێشهات و بەرەوپێشەوەچونی ڕەوشی سیاس و یەكەم دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی چوارەمی و سازكردنی ئەو دانشتنە بە پێی خاڵ و بەندەكانی دەستوور كراوە.
    هەروەها لەودیدارەدا باسی گرنگی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لە ماوە یاساییەكەی خۆیدا كراوە، هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە پێویستە دانوستان و وتوبێژی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بەردەوام بێت لە نێوان لایەن و هێزە نیشمانیەكان بو جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عێراق.