بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ یەك شەممە موجاهید ئەبوهێل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی كارەبا كرد كە لەلایەن عەبد حەمزە هادی بریكاری وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری دابەشكردن سەرۆكایەتی دەكران بەمەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی تا بتوانرێت زانیاری بدرێتە هاوڵاتیان لەبارەی پارەی كارەباوە. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لەزاری بریكاری وەزارەتی كارەباوە رایگەیاند مەبەست لەو كۆبونەوەیە هەماهەنگی بوو تا زانیاری بدرێتە هاوڵاتیان كە بەرهەمهێنانی كارەبا پارەی زۆری تێدەچێت بەهەدەرنەدانیشی بەردەوامبوونی كارەبا زامن دەكات