عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانە: لەگەڵ (سیمنز) رێكەوتووین لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ئاستی 24 كاتژمێر لە رۆژێكدا

  • 28-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    حوەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەیدا رایگەیاند ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوەتە 16 هەزار مێگاوات، لەگەڵ كۆمپانیای (سیمنز)یش رێكەوتووین لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ئاستی 24 كاتژمێر لە رۆژێكدا.
    عەبادی وتیشی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی سەبارەت بە بڕیارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەی ئاوی بەسڕە كرد، راشیگەیاند ڕێگری لەسەر هەر پێشێلێك بۆ سەر بەشە ئاو دەكەن كە بكەوێتە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی پارێزگاكە.
    سەرۆك وەزسیران ڕاشیگەیاند وەزارەتی شارەوانییان راسپاردووە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە كەمبوونەوەی مادەی كلۆر لە ئاوی بەسڕەدا بكەن و لە ماوەی هەفتەیەكیشدا ئەنجامەكەی ئاشكرا بكەن.