بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ یەك شەممە دادگای دەستوری رایگەیاند سبەینێ چاودەچشێنی بە نۆ داوای دەستوریدا كە خراوەتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە ئەیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند دانیشتنەكە كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی بەرێوەدەچێت چاودەخشێنن بە نۆ داوای دەستوریدا كە خراونەتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەوە. وتیشی لە دانیشتنەكەدا چاودەخشێنن بە بە دوو تانەی نادەستوری بوونی مادەی 2 لە یاسای بەخشینی كۆمپانیا بیانی و بەڵێندەرە لاوەكیەكان لە رسوماتی ژمارە 46ی ساڵی 2017 رونیشیكردەوە یەكێك لەو دوو تانەیە لە دانیشتنەكانی پێشوودا چاوی پێدا خشێنرابوو، لەوبارەیەوە دادگا شارەزایەكی راسپاردبوو راپۆرتێك لەبارەی ئەو پرسەوە ئامادەبكات. هەر لە دانیشتنەكەی سبەینێدا دادگا چاودەخشێنێت بە تانە لە نادەستوری بەردەوامبوونی پارێگاری سەڵاحەدین لە پۆستەكەی.