بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتیدا سەبارەت بە هەڵمەتی پشتیوانی هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی بەسڕە تەئكیدیكردەوە "بەسڕە دڵی عێراقە و هەر كارێك بكەین بۆئەو شارە و دانیشتوانەكەی شایستەی زیاترن".
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، هەڵمەتێكی بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی بسڕە ڕاگەیاند.
ئەبو هێل لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: " كارمەندانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتەكە ڕاگەیاندووە".
وتیشی "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق نزیك دەبێت لە هاوڵاتیان لە خۆشی و ناخۆشیدا"، و تەئكیدیشیكردەوە "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەهەموو بەشەكانیەوە دەنگی هاوڵاتیان دەبێت بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان".