بەغداد – ا ه ع
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق هەڵمەتێكی دەستپێكردوە بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی پارێزگای بەسڕە كە ماوەیەكە ئەو پارێزگایە بە دەستەیەوە دەناڵێنێت.
لەوبارەیەوە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق تەئكیدیكردەوە پشتیوانی لە هەموو هەوڵەكانی حكومەت و رێكخراوەكان دەكات كە خزمەت بە بەسڕە و دانیشتوانەكەی دەكەن، ئامادەیی خۆشی پیشاندا روماڵی سەرجەم ئەو چالاكی و هەوڵانە بكات كە مەبەست لێی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی بەسڕە و خزمەتگوزارییە لەو پارێزگایە.