بەغداد-ا ه ع
وەزیری نەوت پێكهاتە وزاریەكانی خستە ئامادەباشییەوە بۆ چركردنی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ گەیاندنی ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ پارێزگای بەسڕە بەناردنی بەدەیان بارهەڵگری حەوزی ئاو ڕۆژانە.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق لەبەیاننامایەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتە لەچوار چێوەی ئەو زنجیرە هەڵمەتانە دێت كە وەزارەت و پێكهاتەی نەوتی هەوڵە حكومیەكان دێت بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ چەند شار و ناوچەی پارێزگای بەسڕە، بە سەرپەرشتی شانەی قەیرانەكان كە لەناو وەزارەتەكە پێكهاتووە".
لعێبی لەبەیاننامەكەدا تەئكیدی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە بەهوكاری لەگەل كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی هەڵدەستێت بە دانانی چەند ویستگەیەكی شیرین كردنی ئاو لەپارێزگای بەسڕە.