بەغداد- ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی بەسەرۆكایەتی ئەرشەد ساڵحی پێشهاتە نوێكانی ڕەوشی سیاسی و دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و گەورەترین كوتلەیان تاوتوێ كرد، هەردوو لا تەئكیدیان لەسەر زۆرینەی نیشتمانی لە قۆناغی داهاتودا كرد لەپێناو بەدەست هێنانی داخوازیەكانی گەل و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان.
لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ولە نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەرچووە هاتووە، عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە نوسنگەكەی خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە وەفدێكی بەرەی توركمانی بە سەرۆكایەتی ئەرشەد ساڵحی و لەدیدارێكدا پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی و دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و گەورەترین كوتلەیان كرد، حەكیم تەئكیدی لە سەر زۆرینەی نیشتمانی لە قۆناغی داهاتوو كردوە وەك بژاردەیەك كە بتوانێت داخوازیەكانی گەلی عێراق جێبەجێ بكات و باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات