بەغداد – ا ه ع
سەرۆك وەزیران داوای لە لایەنە حكومی و پەیوەندیدارەكان كرد پشتوانی دەست پێشخەری و هەڵمەتەكانی بن و شتوانی پارێزگای بەسڕە بكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی كەم ئاوی، دیارترینیان دەست پێشخەری عەتەبەی حوسێنی و هەڵمەتی ئەمانەی بەغداد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە شانەی ڕاگەیاندنی حكومی ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لەهەردوو وەزارەتی بەرگری و گواستنەوە كردووە كە گواستنەوەی ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ پارێزگای بەسڕە لەئەستۆ بگرن، داواشی لە وەزارەتی نەوت كرد سوتەمەنی پێویست بۆ تانكەرەكانی گواستنەوەی ئاو دابین بكات، هەروەها سەرۆك وەزیران داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە هاوكاری پێشكەشی ئەو شانەیە بكەن كە عەتەبەی حوسێنی پێكیهێناوە بۆ دێراوكردنی ئاوی ڕوبارەكان و نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی پاككردن و شیرینكردنی ئاو و ڕووناككردنەوەی جادەكان و دابینكردنی 40 حەوزی گواستنەوەی ئاوی پاكی خواردنەوە و دابەشكردنی بەسەر ئەو ناوچانەی كە بێ ئاون.
شایەنی باسە ئەمانەی بەغدا ڕێژەیەكی زۆری ئاوی كۆكردۆتەوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە ڕەوانەی پارێزگای بەسڕەی بكات، وەك دەست پێشخەرێك بۆ تێپەڕاندنی ئەو ڕەوشەی ئێستا كە پارێزگاكە پێیدا تێئەپەڕێت.
ئەمانەی بەغداد 52بارهەڵگری ئاو كە 45 حەوزی هەڵگرتووە بە بڕی 1600لیتر ئاو، لەگەڵ ناردنی ژمارەیەك ئامێری پشكنینی گەڕۆك بۆ پشكنینی كلۆر پێش ڕادەستكردنی بەشێوەیەكی ڕەسمی بۆ پارێزگاكە دابینكردوە.