بەغداد – ا ه ع
محەمەد عەلی صاڵح زەینی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە سەرۆكایەتی یەكەم دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕایگەیاند: یەكەم دانشتنی پەرلەمان گرنگی خۆی هەیە چونگە گەل چاوەڕێی ئەنجامەكان لە ئەنجومەن و نوێنەرانی نوێ دەكات، وتیشی هەتا ئێستا گەلی عێراق بەرگەی زۆر ناخۆشی و نەهامەتی گرتووە و ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بەشێوەیەكی باشتر خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت.
زەینی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند:"دانشتنی یەكەمی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی دەستوور دەبێت، وگرنگ دەبێت، چونكەهاوڵاتیانی عێراق چاوەڕێی ئەنجامن لە پەرلەمانی نوێ".
وتیشی:"كار دەكەن بۆ تێپەڕاندنی كۆمەڵێك پڕۆژە و یاسا كە خزمەتی گەلی عێراق بكات چونكە بەرگەی زۆریان گرت، و ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بەشێوەیەكی باشتر خزمەت بكرێن و خزمەتگوزارییان بە باشترین شێوە پێشكەش بكرێت.