ا ه ع ماڵپەری فەیسبووك خزمەتگوزارییەكی نوێی پێشكەش بە بەكارهێنەرانی كرد لەرێگای ئەم خزمەتگوزارییەوە بەكارهێنەر هەر كەسێك كە بێزاری بكات دەتوانێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو رایبگرێت. خزمەتگوزارییە نوێكە رێگە دەدات بە بەكارهێنەر بۆ ماوەی 30 رۆژ بەكارهێنەرێكی تر رابگرێت لەوەی پەیوەندی پێوەبكات. خزمەتگوزاریەكە مانگی رابردوو لەلایەن فەیسبووكەوە تاقیكراوەتەوە لە داهاتووشدا بەكارهێنەرانی فەیسبووك دەتوانن ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە بەكاربهێنن.