تایبەت – ا ه ع
فەرماندەیی ئەپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین بە هاوكاری پۆلیسی سەڵاحەدین و فرۆكەوانی سوپا، پرۆسەیەكی سەربازی فراوانی لە بیابانی بێجی لە باكوری خۆرئاوای سینیە بە ئاراستەی ناحیەی تلول باج ئەنجامدا بە ئامانجی پشكنینی گوندەكانی ئەو ناوچەیە و ڕاوەدونانی تیرۆریستان.
لای خۆیەوە عەقید محەمەد عوسمان بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند هێزە هێرشبەرەكانیان توانیویانە 5 حەشارگە لەناوبەرن و دوو تۆنێلیش بتەقێننەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد