مەعصوم لەگەڵ ئەیاد عەلاوی جێگری هەوڵەكانی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە تاوتۆێ دەكەن

  • 27-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەیاد عەلاوی جێگری پێشهاتە سیاسیەكان و هەوڵەكانی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەیان تاوتوێكرد.
    لەبەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماردا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ دووشەممە لەكۆبونەوەیەكدا سەرۆك كۆمار و جێگرەكەی باسی لایەنە دەستوریەكەی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی خولی نوێكراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز تا بتوانێت داخوازی و هیواكانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت، هەروەها بتوانێت خزمەتگوزاریە سەرەكی و سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان دابینبكات و ڕەوشی ئابوری وڵات پێشبخات لەو پارێزگایانەی خزمەتگوزاری كەمە و كەموكورتییان هەیە بەدەنگیانەوە بچێت بەتایبەت پارێزگای بەسڕە كە بەدەست كەمی ئاوەوە دەناڵێنێت.