بەغداد-ا ه ع
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوا لەحزب و ئیئتلافەكان دەكات كە دەخوازن هەوپەیمانی پەرلەمانی پێكبهێنن سەردانی بارەگای فەرمانگەی حزب و ڕێكخستنە سیاسیەكان لە كۆمسیۆن بكەن.
لەبایاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە، ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی كۆمسیۆن ڕایدەگەێنێت :دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد، و بۆ جێبەجێكردنی یاسای حزبەكان ژمارە (36)ی ساڵی 2015مادەی(29) ی تایبەت بە ڕێكخستنی ژیانی سیاسی و حزبی لە عێراق.
كۆمسیۆن ئەمڕۆ ڕێكار و فۆڕمەكانی تایبەت بە دروستكردنی هاوپەیمانی سیاسی پەرلەمانی پەسەند كرد.
ئەنجومەنەكە"داوای لە حزب و ئیئتلاف و بەربژارە سەركەوتووەكان كرد كە دەخوازن هاوپەیمانی پەرلەمانی پێكبێنن لە سبەینەوە ڕۆژی سێشەممە سەردانی بارەگای فەرمانگەی حزب و ڕێكخستنە سیاسیەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاڕدنەكان بكەن بۆ ئەوەی بە پێی یاسا تۆمار بكرێن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد