پرۆسە سەربازییەكانی نەینەوا رێگە بەگڕانەوەی سەرجەم دانیشتوانی موسڵی كۆن دەدات بۆ ناوچەكانیان

ئەمنی
  • 17-12-2017, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی نەینەوا رایگەیاند رێگەیان بەسەرجەم دانیشتوانی موسڵی كۆن داوە بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان دوای وەرگرتنی رەزانەمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی كە سەرپەرشتی ئەمن و ئاسایش دەكات. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەفەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند 700 خێزانی ئاوارەی موسڵی كۆن ئەمرۆ گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە ( شێخ فەتحی و زنجلی و باب بەیز و عكیدات و مەیدان و شەعارین) وتیشی سەرجەم دانیشتوانی موسڵی كۆن دەتوانن بگەرێنەوە ناوچەكانیان. رونیشیكردەوە میكانیزمی گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بۆ ناوچەكانیان دوای وردبینی تەواو لە ناسنامەكانیان بووە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی كە بەرپسیارە لە وردبینیكردنی ناوی ئەو كەسانەی دەگەرێنەوە دوای پاككردنەوەی ناوچەكانیان لەپاشماوەی چەك و تەقەمەنی.