بەغداد-ا ه ع
فۆئاد مەعصوم سەرۆك كۆمار بەڵێنیدا بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ سازكردنی یەكەم دانشتنی خۆی بە پێی دەستور و یاسا.
لەچوارچێوەی دیدارێكیدا لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆمار سوپاسی ئەمریكای كرد كە هەمیشە پاڵپشت و پشتوانی عێراقە لەهەموو بوارەكاندا.
لەلای خۆشییەوە دۆگلاس پشتوانی وڵاتەكەی خۆیی بۆ عێراق دووپاتكردەوە ، ڕایگەیاند ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاریكردنی عێراق و عێراقییەكان لەهەموو بوارەكاندا لەچوارچێوەی ڕێككەوتنێكی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد