بەدواداچوون- ا ه ع
ڕاگەیاندنی فەرمی ئۆستورالیا ڕایگەیاند: ماریس بین، وەزیری بەرگری وەك وەزیری دەرەوەی ئۆستورالیا دەست نیشانكرا، و كریستۆڤەر باین، جێگەی ماریسی وەك وەزیری بەرگری گرتەوە.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای چاند كاتژمێرێك هات لە دەستلەكاركێشانەوەی جولی بیشوپ هات لە حكومەتە نوێكەی سكۆت موریسونی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە،دوای شەڕو ناكۆكێكی دژوار دێت لەنێوان سەركردەی حزبی دەستەڵادار كە بووە هۆی لەسەركارلابردنی مالكۆم ترنبۆڵی سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئەو وڵاتە.
بیشوب ڕایگەیاند دەگەڕێتەوە بەرەكانی دواوە و تا ئیستاش بڕیاری نەداوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی مانگی 5ی ساڵی داهاتوو 2019 بەشداری دەكات یان نا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد