بەغداد-ا ه ع
كارگێڕی فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئامادەكاری هونەری و لۆجستی لە پێشوازی حاجییان دوای تەواوكردن و ئەداكردنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بۆ گەڕانەوەیان كۆتاییهاتووە.
لەبەیاننامەیەكداكە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە بەڕێوبەرایەتی كارگێڕی فڕۆكەخانەی بەغداد ڕایگەیاند: لەناو فڕۆكەخانە پلانیان داناوە و تەواوی ئامادەكاری و ئاسانكارییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان هەر لە ساتی یەكەمی دابەزینیان لە فڕۆكەكەوە و هەتا لە فڕۆكەخانەكە دەچنە دەرەوە تەواوكراوە.
لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو فڕۆكەخانەش بەهەموولایەك ئامادەباشییان كردوە.
لەو بەیاننامەیەداهاتووە كۆمەڵێك لە كارمەندانی پەیوەندیە گشتییەكان دروستكراوە كە هاوكاری حاجییان دەكەن، وباشترین خزمەتگوزاریان پێشكەش دەكە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد