بەغداد – ا ه ع
دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە بەغداد پێشوازی كرد لە نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆمار، لە دیدارێكدا گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەوڵەكانی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییان تاوتوێكرد، كە كاندیدانی ئەو فراكسیۆنە رادەسپێردرێن بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی داهاتوو.
لای خۆیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە دەڵێت لە دیدارەكەدا پێویستیی كۆبونەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی دەستوریی خۆی و گرنگی پابەند بوون بە دەستور و رێزگرتنی ئیرادەی دەنگدەرانی دوپاتكردەوە لە پێناوی چاكسازیی و گەشە پێدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت خزمەتگوزارییەكان .
هەروەك گفتوگۆ كردن لە بارەی گرنگترین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و ئیقلیمیی تەوەرەیەكی تری دیدارەكە بوو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد