تایبەت – ا ه ع
دەوڵەتی یاسا تەئكیدیكردەوە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو نزیكبوەتەوە.
عالیە نوسەیف ئەندامی دەوڵەتی یاسا، ئەمرۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: "كاندیدی سەرۆك وەزیران تا ئێستا یەكلایی نەبوەتەوە" بەڵام سەرجەم لێگەیشتنەكانی تر تەواوكراون.
وتیشی لایەنە سیاسیەكان پابەندن بەو وادەیەی كە دەستور دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەت.