بەغداد – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختیكردەوە لەسەر گرنگی بە سیاسی نەكردنی حەشدی شەعبی و رونیكردەوە چیرۆكی گیانفیدایی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكان دەبێت لەبەرچاو بگیرێن.
ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیران لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ دەستەی حەشدی شەعبی و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دەستەیە، هەر لەو سەردانەیدا عەبادی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزی لێكردن و هیوای خواست حاجیان بەسەلامەتی بگەرێنەوە.
عەبادی ڕاشیگەیاند لە تەواوی كۆنگرە نێودەوڵەتیەكان وتویانە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی سەر بە دەوڵەت و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانە، هەمیشە بەرووی ئەوانەشدا وەستاوینەتەوە كە ویستویانە وێنەكەی ناشرین بكەن.
سەرۆك وەزیران تەئكیدیشیكردەوە كە دەستور رێگە نادات كاری ئەمنی و سەربازی و هەواڵگری تێكەڵی كاری سیاسی بكرێت.
جەختیشی كردەوە نابێت پارتی پارتی سیاسی لەناو حەشدی شەعبیدا هەبن.