بەغداد – ا ه ع
نێردەی حەجی عێراقی رێگەیاند حاجییەك لە حەڕەمی مەككە كە دانیشتوی شاری بەغدایە كەوتوەتە خوارەوە بێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانن.
لەوبارەیەوە حەسەن فەهد كنانی وتەبێژی فەرمی نێردەی حەجی عێراقی ڕایگەیاند ئەو حاجییە ناوی (حسێن حەمید حەیدەری)ە و لە دایكبووی ساڵی 1975 ئەمرۆ لە حەرەمی مەككە كەوتوەتە خوارەوە بێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانن.
حاجیانی عێراقییش كە لە هەمان هۆتێلی ئەو حاجییە نیشتەجێن رونیانكردوە ئەو حاجییە دوچاری باری دەرونی بووە دوای ئەوەی چەند مانگێك لەمەوبەر یەكێك لە منداڵەكانی كۆچی دوایی كردوە.