كەربەلا – ا ه ع
شێخ مەهدی كەربەلایی داوای دۆزینەوەی رێگەچارەی بەپەلەی كرد بۆ دابینكردنی ئاو بۆ دانیشتوانی بەسڕە.
شێخ مەهدی كەربەلایی لە وتاری نوێژی هەینی لەسەحنی حسێنیە ڕایگەیاند جێی داخە تا ئێستا دانیشتوانی بەسڕە بەدەست كەمی ئاو و پیسبونی دەناڵێنن.
داواشیكرد رێوشوێنی بەپەلە لەرێی هاریكاری نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێییەوە ئاوی پێویست بۆ دانیشتوانی ئەو شارە دابینبكرێت.
هاوكات مەرجەعی دینی هشداریشیدا لە هەڵە بەكارهێنانی پێگەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی.