بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی تەندروستی تیمێكی وەزاری لە پسپۆران و شارەزایانی پشكنینی ناخۆشی و پشكنینی تاقیگە و پێداویستی تەندروستی و داودەرمان دەنێرێتە پارێزگای بەسڕە.
لەبەیاننامەی شانەی ڕاگەیاندنی حكومی و وەزارەتدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە، هیچ جۆرە نەخۆشێكی ترسناك و مەترسیدار لەپارێزگاكە بڵاونەبۆتەوە وەك هەندێك لایەن باسی دەكەن و پڕوپاگەندە بۆ بڵاوكردنەوەی دەكەن.
دكتور سەیف بەدر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی تەئكیدی كردەوە" كە تیمێكی شارەزا و پسپۆر كە پێك هاتووە لە پشكێنەرانی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەناوی، ژەهراویبوون، بە سەرۆكایەتی بەڕێوبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان لەبەغداوە نێردراونەتە بەسڕە .