سلێمانی – ا ه ع
پارێزگای سلێمانی ئەو ئاهەنگانەی لەخۆ گرتووە كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رێكخراون و تیادا دانیشتوانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ گەشتیارانی پارێزگاكانی تر بەشدارن.
لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە جەژن كرد لەرێی جەژنە پیرۆزە لەیەك و قەوربانیكردن بەو بۆنەیەوە.
وتیشی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ڕویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ بەسەربردنی پشوی جەژنی قوربان لە ناوچە گەشتیارییەكاندا.