نەینەوا-ا ه ع
هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشداری جەژنی قوربانیانكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (اه ع)ڕایگەیاند: هاوڵاتیانی تەواوی پێكهاتە جیاوازەكان لە مەسیحی و ئێزیدییەكان لە بەعشیقە و ناوچەكانی تری وەك قوش و قەرەقوش وتلكێف بەشداریان لە ئاهەنگگێڕانیان بە چەژنی قورباندا كرد لەگەڵ موسڵمانەكان.
وتیشی ئەم جۆرە ئاهەنگ و جەژنگێڕانە دەبێتە هۆی توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكان و پێكەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكاندا.