بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق – سعودیە ئەمرۆ یەك شەممە دووەم دانیشتنی لە نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی دكتۆر سلێمان جەمیلی وەزیری پلاندانان و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نوێنەری وەزارەتەكانی ( گواستنەوە و پیشەسازی و كانزاكان و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كشتوكاڵ و دەرەوە) ئەنجامدا. لەبەیاننامەیەكدا رێكخەری ئەنجومەنەكە مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كەوتوە دەڵێت قۆناغی داهاتووی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات هاوكاری زیاتر بەخۆوە دەبینێت كە هاوكار دەبێت لەبەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی و دەستەبەركردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لەسەرجەم بوارەكاندا لەپێش هەمووشیانەوەی بارزگانی لەبوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازیدا وتیشی كار دەكەن بۆ لابردنی سەرجەم بەربەستەكان و هاندانی وەبەرهێنان و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و ریاز.