زیقار - ا ه ع
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر كیلۆیەك مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشەدا گرتووە، و چوار كەسیشیان دەستگیر كردووە كە هەوڵیانداوە ئەو مادەیە بهێنە ناو پارێزگاكە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) فەرماندەی پۆلیسی زیقار ڕایگەیاند: "توانیویانە هەوڵی هێنانی مادەی حەشیشە بۆ ناو پارێزگاكە شكست پێبێنن و چوار تاوانباریان دەستگیركردووە".
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە ڕاشیگەیاند: هەڵمەتی دەستگیر كردنەكە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری بەڕێوەچووە لەسەر هەبونی كەسێك لەناو پارێزگای زیقار كە بڕێك مادەی هۆشبەر وەردەگرێت لەڕێی چەند بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان لە پارێزگای بەسرە، لەبەر گرنگی بابەتەكە تیمێك پێكهێنرا بە مەبەستی كاری هاوبەش، بەئامانجی چاودێریكردنی پڕۆسەكە لەنێوان هەردوو قەزای "چبایش و سوق شیوخدا".