بەغداد- ا ه ع
مەنسور بعێجی ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: "دوای پشوی جەژن ئیئتلافەكە هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ كوتلەی تر ڕادەگەێنێت".
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە، بعێجی ڕایگەیاند:"هاوپەیمانی فەتح و هەردوو حزبە كوردیەكە و چەند لایەنێكی سیاسی تر زۆر لە ئێمەوە نزیكن"، و لێكتێگەیشتنێكی ئاست بەرز لەنێوانماندا هەیە، بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین كوتلە كە چاوەڕوان دەكرێت دوای پشوی جەژن ڕابگەێنرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند:پێشوازی لەهەر لایەنێك دەكەین باوەڕی بەپڕۆژەكەمان هەبێت، وڤیتۆمان لەسەر هیچ كوتلەیەك نییە كە باوەڕی بە پڕۆژەكەمان هەیە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد