بەغداد – ا ه ع
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق دەستیكردووە بە وەگەڕخستنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری (خەزر) لە پارێزگای سەماوە.
لای خۆیەوە سەلام جەبر سەلوم بەرێوەبەری ئەو كۆمپانیایە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند "كارەكانیان بریتییە لە هەڵكەندن و گەیاندنی كێبڵی كارەبا بە بەشەكانی ئەو وێستگەیە".