كەربەلا-ا ه ع
وتاربێژی نوێژی جەژن لە كەربەلا ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێكی پیرۆز و وڵاتی (ئومەتەكانە) ، نیوەی نێردراوانی خودای پەروەردگار لەعێراق بوون هەر لە سامەڕاوە هەتا بەغداد و نەجەف و كەربەلا دروستی كردوون، هەر بۆیە عێراق خوایەكی هەیە دەیپارێزێت.
شێخ حەبیب كازمی لەوتاری نوێژی جەژندا كە لە حەرەمی شەریف ئەمڕۆ چوار شەممە پێشكەشی كرد ڕایگەیاند:"ئەبرهەی حەبەشی" كاتێك لەگەڵ سوپاكەی هات عەبدولموتەڵەب ڕەزای خوای لەسەر بێت پێ ڕاگەیاند:" من خاوەنی حوشترەكەم و ماڵەكەش خودایەكی هەیە دەیپارێزێت".
"هەندێكمان لێرەو و لەوێ هەندێك جار هەواڵ دەبیستین كە پڕوپاگەندە بۆ هەندێك شتی ناڕوون دەكەن، و هەندێك بەم هەواڵ و ڕوداوانە ئازار دەچێژن".
وتشی لەماوەی ڕابردودا چەند تەنگانەمان بینی وبەدرێژای مێژوو دەردەسەریمان چێشت بەڵام خوای گەورە ئێمەی پاراست و ڕزگاری كردین.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد