بەغداد- ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت وڕێنمایەكانی مەرجەعی ئاینی جێبەجێ بكرێن.
حەكیم لە گوتاری چەژنی قوربان و كەمێك لەمەوبەر لە بەغداد ڕایگەیاند:
"دەبێت واز لە پرسی بەكەسیكردنی كێشەكان بهێنین لە پرسی پێكهێنانی حكومەتدا.
حەكیم سێ پێشنیاری بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێ كرد، دیارترینیان" پەنا بردنە بۆ زۆرینەی نیشتمانی بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی سیاسی".
تەئكیدیشی كردەوە كە ئامادەیە ببێتە "ئۆپۆزسیۆنی سیاسی نیشتمانی" و داوای كرد پڕۆسەی هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتیەكە لەلایەن هەموانەوە بەڕێوەبچێت،و لەسەر بنەمایی حزبی یەكلایی نەكرێتەوە.
داواشی لە سەرككۆمار كرد پەلەبكات لەراسپاردنی ئەنجومەنی نۆێی نوێنەران بۆ كۆبوونەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد