بەغداد- ا ه ع
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: هەزار مەتر سێجا لە بەرهەمە نەوتیەكانیان لە پاڵاوگەی دۆرە بۆ بەندەری ئوم قەسڕ گواستۆتەوە.
سەلام جەبر سەلوم بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە لەبەیاننامایەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: "گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان لەنێوان بەغداد و بەسڕە لە ڕێی 20 بارهەڵگری تایبەتەوە بووە"، وتیشی كۆمپانیاكە پابەندە بە جێبەجێكردنی گرێبەستی گواستنەوەی كەل و پەلەكان لەكاتی دیاركراو و لە ڕێگەی شەمەنۆفێری كۆمپانیاكە و بە نرخێكی گونجاو و ئەمنیەتێكی باش.