بەغداد – ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ئەو سەنتەرە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی سەر بە هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی دە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە دوو تیرۆریست دەستگیر بكەن یەكێكیان لە ناوچەی عامریە و ئەوەی تریشیان لە بۆسەیەكدا لە بازگەی بوریشەی رومادی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو دوو تیرۆریستە بە پێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون.