بەغداد-ا ه ع
حزبی فەزیڵە داوای كۆبونەوەی سەر مێز دەكات لە كوتلە براوەكان بۆ دەنگدان لەسەر بەربژارەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە حزبی فەزیڵە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: "حزبەكە بۆچونی وایە تەنها چارەسەر كۆبونەوەی لایەنە براوەكانە لە دەوری مێزێك بۆ دانانی مەرج و خەسڵەتی سەرۆك وەزیران و لەو چوارچێوەیەشدا لە كۆبونەوەكە دا دەنگدان لەسەر بەربژارەكان بكرێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، كێشە نییە ئەگەر تەوەری دووەم ڕابگەێنرێت كە پێك دێت لە (فەتح و دەوڵەتی یاسا) بۆ .نیەتی تر كە گەورەترین كوتلەیە دواتر هەردوكیان لەسەر مێزێك كۆببنەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد