بەغداد- ا ه ع
ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر پەسەنكردنی دادگای فیدڕاڵی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق نیشاندا.
لەبەیاننامەیەكدا باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵن بە پێگیری سەركردە عێراقیە هەڵبژیردراوەكان كە حكومەتی نوێ بە پێی خشتەی كاتی دەستوری عێراق پێكدەهێنرێت
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە" پێكهێنانی حكومەتی نوێ پرسێكی عێراقییە و دەبێت بەو شێوازە بێت كە بەرژەوەندی و سیادەی نیشتمانی لە عێراق پارێزراوو بێت" ئەمریكا بە پێی ڕێكەوتنێك كە لەچوارچێوەی ستراتیجی دایە پشتوانی عێراقێكی سەربەخۆ و خاوەن سیادەیەكی تەواو دەكات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد