پرۆسەیەكی گەورەی گەڕان پشكنین لە "مەتیبیجە" و دەوروبەری دەستیپێ كرد

ئەمنی
  • 17-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی دیجلە و سامەرا و سەڵاحەدین پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنینی فراوانی لە ناوچەی ( متیبیجە) كە دەكەوێتە نێوان دیالە و سەڵاحەدین و ناوچەكانی دەوروبەری دەستپێكرد بۆ پاككردنەوەی لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش. لە بەیاننامەیەكدا شانەی جەنگی كە دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كەوتووە دەڵێت فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی دیجلە و سامەرا و سەڵاحەدین پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنینی فراوانی لە ناوچەی متیبیجە و گوندەكانی دەوروبەری ئەنجامداوە بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لەوناوچەیە، پرۆسەكەش بە بەشداری فەرماندەیی هێزە وشكانیەكان و بەشداری هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە. لە پرۆسەكەشدا گەڕانو پشكنین بۆ 25 گوند ئەنجامدراوە و 15 بۆمبی چێندراو تەقێنراوەتەوە.