بەغداد-ا ه ع
نێردەی حاجییانی عێراق ڕایگەیاند: حاجییانی عێراق رەجمكردنی جومرەی عەقەبەیان تەواو كردووە.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: "حاجییە عێراقییەكان قۆناغی رەجمكردنی جومرەی عەقەبەی مەزنیان تەواو كردووە بێ ئەوەی هیچ ئاستەنگێكیان بۆ دروست بێت".
حاجییان دوێنێ لە كێوی عەرەفە وەستان و دوای ئەوەش بەرەو موزدەلیفە بۆ تەواوكردنی فەریزەكانی تری حەج بەڕێكەوتن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد