كابۆڵ-ا ه ع
بزوتنەوەی تاڵیبان 160هاوڵاتی دوای ڕۆژێك لە ڕفاندنیان لە هەرێمی قندوزی باشوری خۆرهەڵاتی ئەفغانستان ئازاد كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كەوتووە پۆلیسی ئەفغانستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند: 160ڕفێنراوەكان ئازادكران و بەسەلامەتی گەیشتنە ماڵی خۆیان.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە" چەكدارانی تاڵیبان 20 لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان لەسوپا و پۆلیس كە ڕەفاندونی گواستۆتەوە بۆ شوێنێكی نادیار".
شایەنی باسە چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دوێنێ دووشەممە 3 نەفەرهەڵگری ڕەفاندوە كە بەرەو شاری تاخار بەرەو كابوڵ كەوتبونەڕێ