بەغداد- ا ه ع
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: لەگەڵ توركیا دا لەسەر هاوكاری هاوبەش لەبواری وزەی كارەبا دا ڕێكەوتنیان كردووە.
دكتۆر عەبد حەمزە هادی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتنمان لە سەر سێ لایەن لەگەڵ توركیادا كرد كە پێكهاتووە لە بەشداریكردنی كۆمپانیا توركییەكان لە گواستنەوەی وێستگەی غازیەكان كە ئێستا لە كاردان بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەم هێنان، هەروەها گرێبەستێكمان ئیمزا كرد بۆ دروستكردنی تاوەری گواستنەوەی كارەبا، ئەمەش بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی پۆڵا بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستی وەزارەت دابین بكات و بەم تاوەرانە كێشەی كارەبای نیشتمانی چارەسەر بكات.
هادی ڕاشیگەیاند: تەوەری سێیەم پێكهاتووە لە بەستنی ڕاستەوخۆی عیراقی توركی بۆ هاورەكردنی 300میگاواتی كارەبا لەقۆناغی یەكەمدا و لەڕێی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای پەستانی بەرز ی(جزرە- موسڵ)(400 ك.ف).
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد