هێزە ئەمنیەكان كوشتنی چوار تیرۆرست و دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی ڕادەگەێنێت

ئەمنی
  • 20-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان چوار تیرۆرستی داعشیان كوشت و دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چاك و تەقەمەنیدا لە پارێزگای كەركوك.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە پۆلیسی فیدڕاڵی لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسێۆنەكانی كەركوك و لەكاتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچە و گوندەكانی ( متنتڕ و تەل هلالە و خاتونیە و زیدان و عجاج و علی ڕس)لە حەویجە توانیان چوار تیرۆرستی داعش كە بۆسەیان بۆدانابوون بكوژن و حەشارگەیەكیش لەناوببەن.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو هێزانە لەناوچەی حەی سیناعەی حەویجە دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمنیدا كە دوو گولە هاوەن و 44 قەداحە و 27 حەشوە و 4 گولەی جۆراوجۆری تر و 4پاتری تێدابووە.