هێڵی ئاسمانی عێراقییە ئامادەكاریەكانی پێشوازی جەژنی قوربان تەواودەكات

  • 20-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، تەواوبونی پلانی پێشوازی لەجەژنی قوربان ڕاگەیاند.
    میران فەرید بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: ئەو پلانەی كە كۆمپانیاكەیان بۆ پێشوازی لەچەژنی قوربانی پیرۆز دایڕشتبوو ئامادەیە و ئیدارەی گواستنەوەی نیشتمانی بەدرێژایی چەژنی قوربانی پیرۆز جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری لەناو فڕۆكەكانی پێشكەشی گەشتیارانی بكات.
    فەرید وتیشی"ڕێنمای دراوە بە كارمەند و فەرمانبەرانی كۆمپانیا هەر لە فڕۆكەوان و ئەندازیار و هونەریەكان و تیمەكان كە دەبێت لەحاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام پێشوازی لە گەشتەكان بكەن لە فڕۆكەخانەكانی عێراق.